گه‌ریلا له لێلیكان چالاكییه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامدا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ له چه‌ندین قۆڵه‌وه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ له چه‌ندین قۆڵه‌وه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF، كاتژمێر ١٥:٠٠ی ئه‌مڕۆ گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست له دژی سه‌ربازانی توركیا له چه‌ندین قۆڵه‌وه چالاكییان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا كوژراون. پێشبینیش ده‌كرێت دواتر زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه ڕابگه‌یه‌نرێت.
s.m