بۆ ٦ شەڕڤانە شەهیدەکەی قەسەدە مەراسیمێکی سەربازی ئەنجامدرا

بۆ ئەو ٦ شەڕڤانەی قەسەدە کە لە هێرشی میلیشیاکانی گرێدراوی ئێران بۆ سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە دەیرەزۆر شەهید بوون، مەراسیمێکی سەربازی ئەنجامدرا.

هێزەکانی کۆماندۆی بەشدار لە "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" لە ناوچەی هۆلی کانتۆنی جەزیرە، مەراسیمێکی سەربازیان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا دووپاتی کردەوە، ئەو هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٦ شەڕڤانی قەسەدە، لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.