بۆ گەریلای هەپەگە شاهۆ داڵاهۆ مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو

بۆ گەریلای هەپەگە شاهۆ داڵاهۆ کە ١٤ ی تەمموزی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو.

بۆ گەریلای- هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) شاهۆ داڵاهۆ (ئازاد حەسەن) کە ١٤ ی تەمموزی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە گوندی بەرزانی حەسەکە مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو. سەدان دانیشتووی شاری حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنیی و سەربازییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون. لە مەراسیمەکەدا وێنەی گەریلا شاهۆ و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، زۆزان حەسەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهید شاهۆ لە هەلومەرجی دژواردا بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدانی کرد".

فەرماندە لە مەجلیسی سەربازی حەسەکە، دێرسیم حەسەکە گوتی: "شەهید شاهۆ لە دەرباسیە و سەرێکانی و سنوورەکانی عێراق بەرامبەر داعش تێکۆشا و لە چیاکانی کوردستان تا شەهیدبوون درێژە بە تێکۆشان دا".

فەرماندە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدریس عوسۆ بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان لەپێناو ڕزگارکردنی خاکی کوردستان.

پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە ناسنامەی شەهید خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.