بە هەزاران کەس بەشداریان لە میتینگی 'رێپێوانی شکۆ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت کرد

لە کانتۆنی قامشلۆی سەر بە هەرێمی جزیر بە بەشداری هەزاران کەس، میتینگی 'رێپێوانی شکۆ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت بەڕێوەچوو.

بە هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی کانتۆنی قامشلۆ و حەسەکەی هەرێمی جزیری رۆژاڤای کوردستان بەشداریان لە میتینگی 'لەدژی داگیرکەری و خیانەت رێپیوانی شکۆ'دا کرد.

رێپێوانەکە لە شاری قامشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باشوری کوردستان و هاوکاریکردنی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، هەوەها بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی هێزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان لەدژی هێرشی داگیرکەری ئەنجامدرا.

لە ٢٣ی نیسانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی قڕکردن و داگیرکەری لەدژی هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکرد. لە بەرانبەر هێرشەکان کاردانەوەی گەل زیاد دەبێت.

لە رێپێوانەکەدا، ئەندامانی تەڤگەری میزۆپۆتامیای کەلتور و هونەری بە جلی فلکلۆریەوە، ئەندامانی پارتی لیبڕاڵ، ئەندامانی پارتی یەکێتی سوریانی، پارتی رۆژی دیموکراتی سوریا، کۆنگرەی ستار، پارتی یەکێتی دیموکراتیک، پارتی سوریای دوارۆژ و دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداریان کرد.

رێپێوانەکە لە کۆڵانی سەرەکی بەرەو ناوچەی عامودێ دەستیپێکرد و لە گەڵەک و کۆڵانە سەرەکیەکانی شاری قامشلۆ بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا دروشمی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی گەریلا وترانەوە.

هەروەها ئاڵاکانی هەپەگە، یەژاستار، کۆنگرەی ستار، پەیەدە و وێنەی شەهیدان و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پانکارتی 'لەدژی داگیرکەری و خیانەت رێپێوانی شکۆ' ، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'گەریلا دوارۆژ و ئابرۆی کوردستانە' وترانەوە.

رێپێوانەکە  بەرەو ستادی ١٢ ئازار بەرێکەوت و لەوێ میتینگ ئەنجام دەدرێت، زۆر کەسیش لە دێرک، رمێڵان، گرکێ لەگێ، چلاغا، تربەسپی و حەسەکە بەشداریان کردووە.

ف.ق