بانگەوازکردنی ١٠٩ ڕێکخراو لە سوریا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان

١٠٩ ڕێکخراو لە سوریا ئاماژەیان بەوە کرد کە هێرشەکانی حکومەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە، داواشیان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر.

109 ڕێکخراو لە سوریا بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی حکومەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە کە ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنە ئامانج.

لە ناوچەی گەشتیاری قامیشلۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوەکانی هەرێمەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن مزگین حسێن ئەندامی بەڕێوەبەری نووسینگەی یەکێتی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێندرایەوە.

مزگین حسێن ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕاگەیاندنە بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەنجومەنەکان و حکومەتی وڵاتانی چالاکی ناوچەکە دەنێردرێت و ئاماژەی بەوەدا: "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وڵامی ئەم بانگەوازییە بدەنەوە لە پێناو کەمکردنەوەی ئازاری خەڵكی زیانلێکەوتوو-دامەزراندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و سەقامگیری هەرێمەکانمان".

'پێویست بە هاوکاری بەپەلە هەیە'

مزگین حسێن ڕایگەیاند، قەیرانی مرۆیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەیشتووەتە خراپترین ئاستی خۆی و هەربۆیە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری دەستبەجێ پێشکەش بکات، سەبارەت بە بەردەوامبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا کە ساڵانێکە بەردەوامە، بەردەوامی ئازارەکانی گەلانی هەرێمەکە و تەنانەت زیادبوونیشی، جەختی لە بەردەوامی کۆچی هاووڵاتیان کردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئەنجامی بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی ژێرخانە مرۆییەکان لە هێرشەکەی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکدا، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک گاز، ئاو، کارەبا و نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە".

"پێویستە چارەسەری هەمیشەیی دابین بکرێت"

مزگین حسێن، بە ئاماژەدان بەوەی کە قەیرانی سوریا بە هەوڵی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چارەسەر دەکرێت، وتی: "چونکە قەیرانەکە لە دەرەوەی ڕێکخراوەکان و وڵاتانە پێویستە حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆببنەوە و هاوکاری خێرا و چارەسەری هەمیشەیی بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە".

حسێن داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بەپەلە بچن بەدەم بانگەوازییەکەیانەوە، بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئازارەکانی هاووڵاتیان.