بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و شەهبا: تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد مەزنتر دەکەین

بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و دەسپێشخەریی پارێزەرانی سوری بۆ بەرگری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شارۆچکەی ئەحداس کۆبوونەوەیەکی جەماوەریان ڕێکخست.

کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی شارۆچکەی ئەحداس بە درووشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوینە"، بە بەشداری ئەندامانی ڕێکخرا و دامەزراوەکان و کەسێتییەکان و بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فەرحان کۆبانێ، گوتی: "ئامانج لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەرامبەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵدان بوو بۆ ڕێگری لە فیکری وی، بەڵام سەرەڕای گۆشەگیرییەکەی، زیندانەکەی گۆڕی بۆ باخچەیەک لە ئایدیا".

دووپاتی کردەوە: "ملکەچی سیستەمەکان نابین، چونکە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆحی بەرخۆدان و تێکۆشانی تێدا چاندووین".

سینڤزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پیشاندرا.

پاشان جەماوەر گفتوگۆیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر ڕێکخستنی مانگرتن و خۆپیشاندان تا بەدیهاتنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.