چالاکی چادرهەڵدانەوە لە سێمالکا زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە

چالاکی چارهەڵدانەوە بە ئامانجی رادەستکردنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە پەدەکە شەهیدی کردوون، لە سێمالکا لە ٣١ رۆژدا بەردەوام بوو. مامۆستا و دایکانی ئاشتی کانتۆنی قامشلۆ سەردانی چالاکوانانیان کرد.

مامۆستا و دایکانی ئاشتی کانتۆنی قامشلۆ ئەمڕۆ سەردانی چالاکوانیان کرد لە سێمالکا.

دایکانی ئاشتی و مامۆستایان تاوەکو شوێنی چالاکیەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و لەوێ قسەیان بۆ راگەیاندنەکان کرد.

عەبدولعەزیز میرزا ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆمیتەی خوێندنگاکانی گرکێ لەگێ قسەی کرد و رایگەیاند، "لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات دیموگرافی کوردستان بگۆڕێت و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات و گەریلاکان و تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکاتە ئامانج."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەم قۆناغەی کە کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت پێویستی بە یەکهەڵوێستی و یەکێتی هەیە لەدژی پلان و پیلانگێڕیەکان.

هەروەها بانگ لە پەدەکەکرا کە تەرمی گەریلا شەهیدەکان رادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە و داواکاری چالاکوانان جێبەجێ بکات.

ف.ق