چەتەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەس، یەکێکیان مناڵە

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو هێرشیان کردە سەر مناڵ و گەنجێک، دەستیانگرت بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیاندا.

تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی تورک دوێنێ بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردۆتە سەر مناڵێک بە ناوی مستەفا ئیسماعیل (١٣ ساڵ) و گەنجێک بە ناوی حەکیم عەلی سەیدۆ (٢١ ساڵ).

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند چەتەکان لە خاڵی پشکنینی گوندی کۆسای ناوچەی ڕاجۆ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەتەیەکدایە بە ناوی ئەبو عەلا، لە هەردوو هاوڵاتیەکەیان داوە.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، چەتەکان بە پاساوی خێرا لێخوڕینی ماتۆرسکیل، ئیسماعیل و سەیدۆیان ڕاگرتووە، دواتر لێیانداون و دەستیانگرتووە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا.