داگیرکەران گوندێکی شێراوایان تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد.

بەپێی زانیاریەکان، داگیرکەران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندی قنەیتەرەی ناوچەی شێراوایان تۆپباران کرد.

راگەیەنرا، زیاتر لە ١٠ خولەک گوندەکە بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کراوە. هێرشەکە کاتژمێر ٠٧:٣٠ ئەنجامدراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئەنقەست و سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوی کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دەکات ئامانج.

داگیرکەران ٢٢ی ئەیلول لە گوندی دبسێی عەین عیسا، کەسێکیان کوشت و چوار کەسیشیان بریندار کرد.

ف.ق