دەوڵەتی تورک لە گرێسپی ٣ گەنجی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گەنجی لە گرێسپی بەناوەکانی سەردار ئەحمەد، عمار ئەحمەد و نوران ئەحمەدی ڕفاند.

دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی ئەلمحەتەی داگیرکراوی گرێسپی لە ڕێگەی چەتەکانەوە هێرشی کردە سەر ماڵێک. لە ئەنجامدا سێ گەنج بەناوی سەردار ئەحمەد (٢٧ساڵ) وعمار ئەحمەد (١٥ ساڵ) و نوران ئەحمەد (١٩ساڵ) ڕفاندووە.

هەتا ئێستا نازانرێت ئەو سێ گەنجە ڕفێندراوە بۆ کوێ براون. لە شارە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک، ڕفاندن، دەستدرێژی، کوشتن، بووەتە کردەوەی ڕۆژانە. سەرەتای مانگی تشرینی دووەم لە شارۆچکەی عەینە ئەلعرۆشی گرێسپی ٦ کەس ڕفێندراون.