گەلی کۆبانێ سەرکەوتنی دەم پارتی پیرۆز کرد

گەلی کۆبانێ بە ئاهەنگێک سەرکەوتنی دەم پارتیان لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان پیرۆز کرد.

لە باکوری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی خۆجێی ئەنجامدرا. گەل سەرەڕای فرتوفێڵی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە دەنگی خۆیان دا. دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستهێنا و چەندین شارەوانی بردەوە کە پێشتر لەڕێگەی قەیومەوە دەستبەسەرکرابوون.

گەلی کۆبانێ بۆ سڵاوکردن لە سەرکەوتنی دەم پارتی لە نێو شارەکە بە ئۆتۆمبیل سوڕانەوە و پاشان چوونە گۆڕەپانی ژنی ئازاد. هاوڵاتیان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە هەڵپەڕکێیان کرد و سەرکەوتنی دەم پارتیان پیرۆزکرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کۆبانێ محەمەد ئەحمەد گوتی: "ئەو داگیرکەرەی لەسەر کوردان قڕکردن ئەنجام دەدات، بەرامبەر ئیرادەی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان شکستی هێنا. ئاشکرایە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتووە. وەک چۆن گەلی باکوری کوردستان لە شەڕی کۆبانێ پشتگیری گەلی کۆبانێیان کرد، ئێمەش تا کۆتایی پشتگیری لە گەلی باکوری کوردستان دەکەین".

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشـم کۆتایی هات.