هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەڵەب: بە لایەنی کەمەوە کوشتنی ٤٢ سەربازی شامی لێکەوتۆتەوە

ڕاگەیەندرا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە نزیک حەڵەب، بە لایەنی کەمەوە ٤٢ سەربازی شام کوژراون.

بە گوێرەی ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا (SOHR)، ئەمرۆ هەینی لە لایەن ئیسرائیلەوە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حزبوڵڵای لوبنانی، لە هەرێمی جبرینی نزیک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و کاگەیەکی پاراستن لە سفیرا کراون بە ئامانج.

ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، لە دەرنجامی ئەو بۆردومانانەی ئیسرائیلدا بە لایەنی کەمەوە ٣٦ سەربازی حکومەتی شام و ٦ ئەندامی حزبوڵڵای کوژراون و  ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

بە گوێرەی ئاژانسی هەوڵی سانای سەر بە حکومەتی شام، هەر لەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆری سڤیل و سەرباز مردوون و برینداربوو.

هەر هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە: " ئیسرائیل لە ئەسریە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب هێرشی ئاسمانی لە دژی چەندین ناوچە ئەنجامداوە."

بەگوێرە  SOHRکارگەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا کە سافیرای نزیک حەڵەبە و لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی نزیک لە ئێرانن، لە لایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراوە.

هەر بەگوێرەی ئاژانسی سانای حکومەتی شام لە ڕۆژی پێنج شەمە لە دەرنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی گەڕەکانی شام، دوو سڤیل گیانیان لەدەستداوە. بەر پرسیارێتی ئەم هێرشانە خراونتە ئەستۆی ئیسرائیل. ئەو جێگایەنەی کراون بە ئامانج وەک قەڵایی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سوریا، هەرێمی سەیدە زەینەب دانراون.

ئیسرائیل لە ١٩ی ئازار لە گەڕەک و ناوچەکانی شام کۆگایی چەک و تەقەمەنی حزبوڵڵای بە ئامانج گرتووە.

لە مانگی ئازاردا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تا ئێستا "زیاتر لە ١٢٠٠ هێرشی ئاسمانی پێکهێناوە و  نزیکەی ٤٥٠٠ خاڵ و پێگەیی حزبوڵڵای تێکداوە.