هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: ٣ سه‌رباز و ٢ چه‌ته‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر كوژران

هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه‌ له‌ ناوچه‌ی شێراوا ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی جۆری كیرپییان تێكشكاندووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون، ٧یش برینداربوون. له‌ هه‌مان ناوچه‌ ٢ چه‌ته‌ش كوژراون.

هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له‌ باره‌ی چالاكییه‌كانی ٢٦ و ٢٧ گولان له‌ عه‌فرین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ٢٦ی گوڵان له‌ نێوانی گونده‌كانی گۆبه‌لێ و باسلێی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین له‌ دژی ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی جۆری كیرپیی سوپای تورك چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش به‌ ته‌واوه‌تی تێكشكاوه‌، ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون و ٧ سه‌ربازیش برینداربوون.

هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رۆژی دواتر ئه‌مجاره‌یان له‌ نێوان گونده‌كانی بیرحه‌یده‌ر و كیمارێی ناوچه‌ی شێراوا چالاكییان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ر گروپێك له‌ چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا ٢ چه‌ته‌ كوژراون، ٤ چه‌ته‌ش برینداربوون".

هـ . ب