هێزەکانی رژێمی سوریا چیای زاویە و سەحێل ئەلغبیان تۆپبارانکرد

‌هێزەکانی رژێمی سوریا چیای زاویە و سەحێل ئەلغبیان لە باشوری ئیدلب تۆپباران کرد. هەروەها چە قوڕسەکانی چەتەکانیان لە سەحێل ئەلغب کرانە ئامانج.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی رژێمی سوریا ئەمڕۆ ناوچەکانی فلێفل، بینین و فتیرای چیای زاویەی باشوری ئیدلبیان تۆپباران کردووە.

هەروەها بە چەکی قوڕس گوندەکانی یەلعمیقای سەحێل ئەلغبی باکوری رۆژئاوای حەماش تۆپبارانکراون.

مەرسەدی سوری باسی ئەوەی کرد کە رژێمی سوریا هێرشەکانی بۆسەر ناوچە بێچەکەکان زیاد کردووە. هێزەکانی حکومەت هەرێمەکانی کەفەر تەعال و مەرعەت ئەلناسانی رۆژئاوای حەلەب و هەرێمەکانی ئەلبەرعای چیای زاوییەکان موشەکباران کردووە.

ف.ق