خۆبەڕێوەبەری نەوتی گەیاندە شەهبا، حەلەب و هەرێمەکانی حکومەتی دیمەشق

دەستەی کاروباری کۆمەلایەتی هەریمی عەفرین دەستی بە دابەشكردنی نەوت بەسەر دانیشتوانی هەرێمەکە کرد.

هاوکاری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دوێنێ گەییشتە کانتۆنی شەهبا، گەڕەکەکانی حەشرەفیە و شێخمەقسودی حەلەب و هەرێمەکانی حکومەتی دیمەشق.

دوای وەرگرترنی سوتەمەنی، دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی عەفرین بە هاوکاری ئەنجومەن و کۆمینەکان دەستی بە دابەشکردنی نەوت بەسەر پەنابەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا کرد.

چاوەڕێ دەکرێت، دابەشکردنی نەوت دوو رۆژ بەردەوام بێت. نەوت لە ئێستادا لە ناوچەکانی فافین و گوندەکانی دابەش دەکرێت.

ف.ق