خۆبەڕێوەبەریی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەندامەکەی دەکات

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی نوێنەرەکەی لە هەولێر دەکات.

ڕاگەیەندراوێک لە نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە:

سێ ڕۆژ پێش ئێستا و پاش تێپەڕبوونی ٤٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ  سیاسەتمەدارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەدەکەوە؛ بێ ئەوەی کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا بکرێت، دوو ئەندامی پەوەندییەکانی پەیەدە سەربەست کران و هێشتا جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر بەرنەدراوە.

ئێمە وەکو نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکەین، تا هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو هەڤاڵەمان ئاشکرا بکەن و لە زووتریین کاتدا ئازادی بکەن.

نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان.

ف.ق