خەڵکی منبج لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رژایە نێو گۆڕەپانەکان

خەڵکی منبج لەدژی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە پاریس و کوردستان رژایە نێو گۆڕەپانەکان.

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دوارۆژی سوریای شاری منبج و گوندەکانی، بە سەدان کەس لە دانیشتواان، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە، بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر، یەکێتی ژنانی گەنج، کۆبونەوەی ژنانی زەنوبیا، ئەنجومەنە مەدەنیەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەزگاکانی ژنان و نوێنەری پارتە سیاسیەکان لەبەردەم وێستگەی ئەلحەمەدۆنی کۆبوونەوە.

جەماوەر لە بەردەم وێستگەکە تاوەکو چواڕیانی ئەلجەزیر رێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی ' نا بۆ داگیرکەری تورک'،' نا بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلانی ئازاد' وتەوە و ئاڵاکانی پارتی دوارۆژی سوریا، وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و شەهیدانی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسیان بەرزکردەوە.

لە چواڕیانەکە، خۆپیشاندان وەستا و بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا عەدنان خەلیفە ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دوارۆژی سوریا قسەی کرد و وتی، " بۆ ئەوەی راستی پرۆژەکانی دەوڵەتی تورک سیاسەتی داگیرکەر لەدژی هەرێمەکە ئاسکرا بکەین، خۆپیشاندانمان ئەنجام داوە."

خەلیفە باسی ئەوەی کرد کە لە ئەنجامی بێدەنگی و پشتگوێخستنی حکومەتی فەڕەنسا کە تاوانباران ئاشکرا نکات و دادگاییان ناکات، کۆمەڵکوژیەکی دیکە ئەنجامدرا.

هەروەها خەلیفە رایگەیاند، هەموو نیشانەکان ئاشکرای دەکەن کە کۆمەڵکوژیەکە بە دەستی دەوڵەتی تورک ئەنجامدراوە و وتی، " ئێمە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلەکەمان، لەدژی ناوەندی کەلتوری کورد لە پاریس شەرمەزار دەکەین. بانگەوازی لە حکومەتی فەڕەنسا دەکەین کە لێپرسینەوە بکات و تاوانباران دادگایی بکات."

لە کۆتایی میتینگەکەدا گەل دروشمی ' نا بۆ بێدەنگی نێودەوڵەتی' و ' بژی سوریای دیموکراتی هەمەڕەنگ و ناناوەندی' وتەوە..

ف.ق