خێمەی سەرەخۆشی بۆ دوو شەهید دانرا

بۆ شەهید گارزان توڵهەڵدان و مزگین دلبرین خێمەی سەرەخۆشی دانرا، لە چالاکییەکەدا سڵاوکرا لە گورزوەشاندنی گەریلا لە دەوڵەتی تورک.

بۆ گەریلای هەپەگە گارزان توڵهەڵدان (گارزان شێخ) کە ٩ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە زاپ شەهیدبوو، وە گەریلای یەژاستار مزگین دلبرین (فاتمە ئیبراهیم) کە ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئاڤاشین شەهید بوو، خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

گەلی کانتۆنی فورات بە درووشمی "شەهید نامرن" ڕوویانکردە خێمەکە لە گوندی گردی کۆبانێ.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنەکە، عایشە ئەفەندی سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "گەریلا ساڵانێکە بەرخۆدان دەکەن و تێدەکۆشن. گەریلا دڵی شۆڕشی ڕۆژئاوا و سەرتاپای ڕۆژهەڵاتی ناوینە. ئەو دەوڵەتانەی دەیانەوێت گەریلا لەناوببەن، باش بزانن کە گەریلا هەرگیز لەناوناچێت".

گەریلا بەرخۆدانی کۆبانێی بەرامبەر داعش بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند بەهیواین گەریلا عەفرین و گرێ‌سپی و سەرێکانی ڕزگاربکەن.

ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ساڵەح نوح سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە چیاکانی کوردستان گیری خواردووە و ڕۆژانە گورز دەخوات، گوتی: "گەریلا بەگوێرەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان ڕێکخستووە، هەرگیز لەناوناچن. دەوڵەتی تورک تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتوو و چەکی قەدەغەکراو دژی گەریلا بەکاردەهێنێت، بەڵام هەردەم گەریلا بە تێکۆشانی خۆی پلانە قێزەونەکانیان تێکدەدات".

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

جێی باسە، باوکی شەهید گارزان، محەمەد شێخ شەڕڤانی یەپەگە بوو، ٧ ی تەمموزی ٢٠١٥ لە بەرخۆدانی کۆبانێ دژی چەتەکانی داعش شەهید بوو.