کۆنفڕانسی یەپەژە: ژنانی کورد ئازادی دەهێنن

ژنان کە بەشداریان لە کۆنفڕانسی یەپەژەدا کرد رایانگەیاند کە ب بەرخۆدان ئازادی بەدەست دەهێنن.

کۆنفڕانسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە حەسەکە ئەنجامدرا و ئەندامانی کۆنگرا ستار و کەسایەتیەکانی نیشتیمانی و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری قسەیان تێدە کرد.

لیلاڤ حسێن وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و پیرۆزبایی لە کۆنفڕانسەکە کرد و بەرخۆدانی داستانی یەپەژەی لە پێناو پاراستنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و دەستکەوتنەکانی سڵاو کرد و وتی، " لە سایەی فیداکاریەکانی یەپەژە جیهان دەنگی ژنانی بیست و هێزی ژنانی ناسی."

لیلاڤ حسێن باسی لە رۆڵی بەهیزی یەپەژە کرد کە کاریگەری لەسەر رای جیهانی و بۆچوونی لەسەر شۆڕشی هەرێمەکە کرد و شۆڕشێ هەرێمەکە لە شۆڕشەکانی دیکە جیاکردەوە. هەروەها رایگەیاند کە یەپەژە رۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی ژناندا بینیوە.

حەمدیە گوتی دایکی شەهید ژیندا رۆناهی کە فەرماندە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەپەژە بوو قسەی کرد و رۆڵی گەورەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی سڵاو کرد کە لە سایەیدا ژنانی کورد سەرکەوتن و بە تایبەتی لە رووی سەربازیەوە پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینی و وتی، " بە هزری ڕیبەرتی ژنان ئەمڕۆ دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە عەقڵیەتی پێشتر رزگار ببن کە هەوڵ دەدەن دواکەوتویی خۆیان تێک ببەن."

حەمدیە گوتی وتیشی، ژنانی کورد، رۆڵێکی گەورە لە رزگارکردنی بە هەزاران ژن لە ژێر دەستی تیرۆردا دەگێڕن و ئازادی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر دەکەن. شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نمونەیە و مۆڕاڵێکی گەورەی بە ژناندا بۆ رزگاری."

زەینەب عەفرینی ئەندامی کۆردیناسیۆنی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی – ژن رایگەیاند کە یەپەژە جێگەی خۆی لە بەرەی پێشەوەی تێکۆشاندا گرت، بۆ ئەوەی ژنان رۆڵێکی چالاک لە شۆڕشدا ببینن فیداکاریەکی گەورەی کرد. زەینەب هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفڕانسەکە خواست.

کۆنفڕانسەکە بە خوێندنی ڕاپۆرتی ساڵانە و کار و خەباتی یەپەژە، گفتوگۆی دۆخی سیاسی و رێکخستنی بەردەوام بوو.

ف.ق