لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد شەرمەزارکرا

لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا.

لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد بە ناوەکانی موحسین مەزڵوم و محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار و پەیمان فەتحی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لەڕێگەی چالاکییەوە شەرمەزارکرا.

کۆبانێ

هەزاران دانیشتووی شارۆچکە و گوندەکانی کانتۆنی فورات لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە تا چوارڕیانی ئاشتی ڕێپێوانیان کرد. لە چوارڕیانەکە، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگە، عارف بالی قسەی کرد و گوتی: "بەم کرداری چەوساندنەوە و قڕکردنانە ناتوانن ڕێگری لە ئازادی گەلی کورد بکەن. لە کۆبانێ سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی دەکەین. کوردستان. ئێمە دەڵێین، ئەو ڕێگایەی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشەرانی تەڤگەری ئاپۆیی بۆ ئێمەیان ڕووناک کردۆتەوە، ڕێگای ئازادی و تێکۆشانە. دوژمن دەیان کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەمان ئەنجامداوە، هێشتا لەم ڕێچکە خوێناوییە بەردەوامە. بەڵام ئێمە دەڵێین، ئیرادەی گەلی کورد لە پێشوو بەهێزترە و هەرچەند هەوڵ بدەن ناتوانی شکستی پێ بهێنن".

عەین عیسا

بۆ هەمان مەبەست لە عەین عیسا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تاوانەکانی ئێران دژی گەلانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای دڕندانە دژی هەموو ئەوانەی داوای مافی خۆیان دەکەن و لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد شەرمەزارکرا.

هەروەها درێژەدان بە سیستەمی دوژمنایەتی و قڕکردن لەلایەن هێزە فاشیستەکانەوە بەتایبەت دەوڵەتی تورک کە چەکی کیمایی دژی گەریلا بەکار دەهێنێت، شەرمەزارکرا.

دەیرەزۆر

هەروەها لە دەیرەزۆر لەلایەن مەجلیسی ژنانی دادپەروەری جڤاکییەوە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تاوانەکانی دەوڵەتی ئێران دژی سیاسەتمەداران و ژنان پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد، شەرمەزارکرا.

هەروەها بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت و ڕێگەیان لێ بگیرێت.