لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا ٧ داگیرکەر و چەتە سزادران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین HRE ،بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چالاکی هاوکات دژی داگیرکەران، ٧ داگیرکەری تورک و چەتەکانی سزادران و ٨ داگیرکەرزیش برینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا ڕایگەیاند، ڕۆژی 30ی کانوونی دووەم، لە شەرا، شێراوا و عەزاز سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، چالاکیی هاوکاتیان ئەنجامداوە.

سەبارەت بە چالاکییەکان ئەم زانیاریانەی خوارەوە بڵاو کراوەتەوە:

 "رۆژی 30ی کانوونی دووەم چالاکی هاوکات دژی گوندی باسلێ، لە شارۆچکەی شێراوە، شەرا و عەزاز ئەنجامدرا".

لەشارۆچکەی شێراوە چالاکییەک دژی بنکەی کیمار ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٣ چەتە سزادران و ٤ چەتەش بریندار بوون.

لە شارۆچکەی شەرا لە دژی بنکەی ئەنابکێ چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا سزادرا و دوو سەربازیش بریندار بوون.

لە عەزاز چالاکییەک لە دژی خاڵێکی چەتەکان ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا چەتەیەک سزادرا و ٢ چەتەی دیکە بریندار بوون.

لە ناوچەی شێراوە لە دژی بنکەیەک چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزا دران.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک و ٣ چەتە و پۆلیسێک سزا دران؛ 2 سەرباز و 4 چەتە و 2 پۆلیس بریندار بوون.