لە دێرەزور سێ چەتەی داعش دەستگیرکران

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی 'هەورەبروسکەی جزیرە' کە ٧ رۆژە بەردەوامە لە گوندەکانی دەوروبەری دێرەزور ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە بابەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە ئۆپراسیۆنی هەورەبروسکەی جزیرەدا بەردەوامە. گورز لە شوێنەکانی خۆحەشاردانی داعش دەدرێت، پیلانگێڕی و کردەوە هێرشە تیرۆریستیەکان لەناو دەبرێن.

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات)ی سەر بە هێزەکانمان بە بەشداری و هاریکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە گوندەکانی دێرەزور لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی رابردودا، لە دژی شانەکانی داعش ٣ ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەرێوەچوو. ئەو شانانە ئامادەکارییان دەکرد کە هێرش ئەنجام بدەن، ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتیان تێکبدەن و ئۆپراسیۆنی هەورەبروسکەی جزیرە ئاستەنگ بکەن.

هەر سێ ئۆپراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوون ئەنجامدران. لە ئەنجامدا ٣ ئەندامی داعشی تیرۆریست دەستگیرکران، چەندین جۆر چەک و کەلوپەلی سەربازی کە پێیان بوو دەستیان بەسەردا گیرا".

هـ .ب