لە کۆبانێ چالاکی لە دژی پیلانگێڕی ئەنجامدرا

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و کۆنگرە ستار، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێمەی چالاکی لە ناوچەیی قنێی کۆبانێ هەڵدا.

بە پێشەنگایەتی تەجەشە و ڕێکخراوی کۆنگرە ستار بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات. بە سەدان کەس چوونە خێمەیی چالاکیەکە  و بەشدرای چالاکیەکە بوون کە لە پێش ناوەندی ناوچەیی قنێ دەستپێکردبوو.

لە چالاکیەکەدا وتەبێژی جەشەی ناوچەیی قنێ هیلال عەلی قسەیکرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ دیل کراوە، بەڵام فکر و فەلسەفەیی ڕێبەرێتی هەمیشە ئازادە و هەمیشە لەگەڵ فکر و فەلسفەیی ڕێبەرمان دەبین. ڕامانی ڕێبەرێتی بووە هۆکاری ترساندنی دوژمنی دڕندە. دەبێت بە تێکۆشانمان گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان لابەرین و ئازادی جەستەیی مسۆگەربکەین".

'دیواری ئیمراڵی دەڕوخێنین و ڕێبەرێتی ئازاد دەکەین'

بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری ناوچەیی قنێ سوعاد شێخ دەمیر لە چالاکیەکەدا قسەیکرد و وتی: "لە بارودۆخی سەختدا تێدەکۆشین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. هەمیشە ئامادە دەبین. تێکۆشانی گەورە دەکەین و دیوارەکانی ئیمراڵی دەروخێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

چالاکیەکە هەتا ئیوارە بەردەوام بوو.