لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و ١١ کەس بریندار بوون

لە گەڕەکی ئەلسەربی مەنبەج بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ١١ کەس برینداربوون.

لەسەر شەقامی ئەبو هیلال لە گەڕەکی ئەلسەرب لە مەنبەج، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١١ هاوڵاتی برینداربوون.

تا ئێستە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.