لە ڕەقە سەرچەتەیەکی داعش کوژرا

قەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێک هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی چەتەیەکی داعش کوژراوە و چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (یات)ی سەر بە هێزەکانیان دوێنێ لە ناوەندی ڕەقە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە دژی بەرپرسێکی پارەدارکردنی شانەکانی چەتەکانی داعش.

قەسەدە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی پێکهاتووە و دەڵێت: "هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی تیرۆریست "سەمیر خضر شەریف ئەلشیحان" کە هاوڵاتییەکی عێراقییە. پاش گەمارۆدان، هێزەکان داوای ڕادەستبوونیان لێ کرد، بەڵام ڕەتی کردەوە و تەقەی کرد، هێزەکان وەڵامیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەکە کوژرا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بڕێک کەرەستە و چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا:

٨ تەلەفۆن

ناسنامە

ئامێری وای فای

دەمانچە

٣ مەخزەنی دەمانچە

کامێرایەک

دۆلاری ئەمریکی".

قەسەدە ڕایدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی چەتەکانی داعش بەردەوام دەبێت و هەرێمەکە لە مەترسی تیرۆر پاک دەکەنەوە.