لە تەبقا یادی ٦٦ شەهید کرایەوە

لە تەبقا بۆ یادکردنەوەی ٦٦ شەهید، مەراسیمێک ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی تەبقا بۆ یادکردنەوەی ٦٦ شەهیدی مانگی ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی قەسەدە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هەڤرین خەلەف سکرتێری گشتی پارتی دوارۆژی سوریا و فەرهاد رەمەزان، مەراسیمێکی لە هۆڵی شەهیدانی گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا سازکرد.

مەراسیمەکە بە خولەکیک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر خانەوادەی شەهیدان، مۆمیان لەبەردەم وێنەی شەهیدان داگیرساند.

دوای خوێندنی ناسنامەی ٦٦ شەهیدەکە، هیند خەلیل ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، عەلی مەحمود بە ناوی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا و مەزلۆم عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەبقا قسەیان کرد.

لە قسەکردنەکاندا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانکرا و بەڵێنیاندا لەسەر رێچکەی شەهیدان بەردەوام بن.

هەروەها باسی ئەوەیان کرد کە فیداکاری شەهیدان لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا، وێنەی راستەقینە و جەوهەری پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتە.

لە کۆتاییدا بەڵگەفیلم لەسەر ژیانی ٦٦ شەهیدەکە پیشاندرا.

ف.ق