لە ئۆپراسیۆنی هۆل دا کەلوپەلی سەربازیی دۆزرانەوە

لە کامپی هۆل و لە ئۆپراسیۆنی دژ بە شانە نووستوەکانی داعش چەندین چەتەى داعش دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەربازیدا.

ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کامپی هۆل لە ٢٨ی ئاداردا دەستیپێکردووە و ماوەى ٣ رۆژە بەردەوامە.

تاوەکوە ئێستا چەندین چەتەى داعش و سەرەک چەتە دەستگیرکراون.

هەروەها لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژماریەکی زۆر فیشەکی کڵاشینکۆف، سندوقی فیشەکی بی کەی سی، گڵوپ و رووناککەرەوە، کە بە وزەی خۆر کار دەکەن، کەلوپەلی تەکنیکیی وەک تابلێت و تەلەفون لە ژێر خاکدا دۆزرانەوە و چەندین خێمەى چۆڵیش دۆزرانەوە، کە وەک شوێنی راهێنان و پەروەردە، دادگا و کۆبوونەوەى چەتەکان لە کامپەکەدا بەکار دەهێنران.

لە دوو رۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا لە کامپی هۆل ٢٣ چەتە دەستگیرکراون، کە ٤ کەسیان سەرەک چەتەن. لە ناو دەستگیرکراوەکاندا چەتەیەک بە ناوی ئەبو ئەکرەم هاشم شیلال هەیە، کە بەرپرسی کاروباری سەربازیی کامپەکەیە، هەروەها ئەبو موحمەد عەقیل رەسمیل حوسێن بەرپرسی رێکخستنی کامپەکە و یەکێک لە بەرپرسیارانی ئەو گروپە بە ناوی ئوسامە مەسول سامی محەمەد و براکەى بە ناوی سەلما سامی محەمەد دەستگیرکراون.

ژ.ت