لەو ناوچانەی دەوڵەتی تورک داگیری کردوون ٤١٩ کەس ڕفێندراون

ڕاگەیاندراوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ـەوە تا ئێستا ٤١٩ کەس لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری تورکیا ڕفێنراون.

ناوەندی یاسایی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕفاندنی بەکۆمەڵ لەلایان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان لە باکووری سوریا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو ناوەندەکە، چەتەکانی بەناو 'سوپای نیشتمانیی سوریا' و چەتە گرێدراوەکانی بەردەوامن لە تاوان دژ بە هاوڵاتیان و بانگەوازی ڕاگرتنی ڕفاندنی ڕۆژانە و دەستگیرکردنی هاووڵاتیان دەکات کە بە ئامانجی پێدانی فیدیە و ئاستەنگی لە زانینی شوێنی گیراوەکان و هۆکاری لە لایان بنەماڵەکانیانەوە پشتگوێ دەخرێن.

ناوەندەکە بەڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە پەیوەندییان بە بنەماڵە و کەسوکاری زیندانییەکانەوە هەیە و هەموو ئەو کەسانەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریادان لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە دەستگیر دەکرێن و هیچ دانوستان و لیپرسینەوەیەک بەکارناهێنن.

ناوەندەکە دەست نیشانی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤١٩ کەس لە ناوچەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە داگیرکراون ڕفێندراون.

لە کۆتاییدا ناوەندەکە بیری هێنایەوە کە " ئاژاوەگێڕی و کۆکردنەوەی دەیان گروپی تیرۆریستی" هەموو سیاسەتی دەوڵەتی تورکە.