منداڵانی کەمپی هۆڵ بە عەقڵیەتی داعش پەروەردە دەکرێن

لە کەمپی هۆڵ ٣٠ هەزار منداڵ هەیە. هەموویان له لایەن دایک و ژنی داعشەوە به عەقڵییەتی داعش پەروەردەکراون. ئەگەر دەستێوەردان و بەرنامەیەکی جددی نەبێت، لەوانەیە لە داهاتوودا ببنە ٣٠ هەزار ئەندامی داعش.

تاریکی لەسەر ڕووخساری منداڵانی کەمپی هۆل بەتایبەت ئەوانەی لە بەشی کۆچدان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. بۆ ئەوەی منداڵ بێتاوانی خۆیان لەدەست نەدەن، ئەرک دەکەوێتە سەر شانی هەموو مرۆڤایەتی.

پێویستە هەموو جیهان لەوە تێبگەن کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە تەنیا ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کە لەلایەن هێزەکانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پێشەنگایەتی یەپەژە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

یەکەم ئۆپەراسیۆن لە بەشی کۆچبەرانەوە دەستی پێکرد کە هەموو ئەو ژنە بیانیانە لەخۆدەگرێت کە لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتوون و لەوێ نیشتەجێ کراون. لە ٢٧ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ٠٧:٣٠، لە ڕێگەی مێگافۆنێکەوە ڕاگەیاندنێک کرا، "با هەمووان کەلوپەلی تایبەتی خۆیان ببەن و چادرەکانیان بەجێبهێڵن". دەرگای چادرەکان بە هێواشی کرایەوە. ژنانێکە دەموچاویان داپوشرابوو، لە هەموو چادرەکان هاتنە دەرەوە. هەموو ژنان بەلایەنی کەمەوە ٤ یان ٥ منداڵیان هەبوو. کوڕەکان بە دوای دایکیاندا ڕۆیشتن و کچەکانیش کە بە پەڕۆی ڕەش داپۆشرابوون و دەموچاویان دیار نەبوو، بەدوای دایکیان کەوتن. کاتێک گەیشتنە ناوچەی کۆبوونەوە، ژنە شەڕڤانەکان بە گرنگیەوە دەستیان کرد بە پەنجەمۆر و هێزەکانی ئۆپەراسیۆن یەک بە یەک خێمەکانیان پشکاند.

وتنەوەی اڵڵەاکبر و هەڕەشەی سەر بڕین

لە کاتێکدا هەندێک لە میدیاکاران کە هاتبوونە شوێنی  ئۆپەراسیۆنەکە، دواتر ئێمە بەرەو ئەو شوێنە ڕۆیشتین کە ژنەکان تێیدا کۆبوونەتەوە. کاتێک گەیشتینە شوێنی گردبوونەوەکە، شەڕڤانان پێیان گوتین زۆر لێیان نزیک نەبنەوە، چونکە بەردیان بەسەرماندا هەڵدەدا. هەر کە کامێراکانمان کردەوە، یەکەم بەردیان بە سەرماندا باراند. ئێمە هەندێک مەودای زیاترمان لە نێوان خۆمان و ئەواندا دانا و بەردەوام بووین لە وێنەگرتن. منداڵەکان لە هەر دەرفەتێکدا بە بەرد هێرشیان دەکرد و هەندێکیشیان بە ئیشارەت دەیانوت سەرتان دەبڕین. ژنانی داعش بە تەکبیر هانی منداڵەکانیان ئەدا.

منداڵان لە تەمەنێکی بچووکدا لەگەڵ زۆر کەس هاوسەرگیری دەکەن

لە کەمپی هۆڵ هەموو منداڵەکان بە ناوی (منداڵانی خەلافەت) لەدایک دەبن. هەر لەو ڕۆژەوەی منداڵ لەدایک دەبن، لەلایەن دایکان و ژنانی داعشەوە پەروەردە دەکرێن. کوڕان وەک ئەندامی داعش پەروەردە دەکرێن و کاتێک تەمەنیان دەبێتە ١٣ ساڵ لەگەڵ زۆر کەس هاوسەرگیری دەکەن. بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت کەمپەکە بکەنە ناوەندی پەرەپێدانی داعش.

ژنەکان، مێردە منداڵەکانیان دەشارنەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ئێستاوە ناوەندێکی چاکسازی بۆ منداڵانی تەمەن ١٣ ساڵ کردۆتەوە. ئەو منداڵانەی بەم شێوەیە دەستدرێژییان کراوەتە سەر ڕەوانەی ئەم سەنتەرە دەکرێن. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، مێرمنداڵانی تەمەن ١٤ و ١٥ ساڵان لە تونێلەکانی ناو کەمپەکە یان لە هەندێک خەندەقدا دۆزراونەوە کە بە نهێنی لەناو چادرەکاندا هەڵکەندرابوون، ژنان کوڕانی تەمەن منداڵیان دەشارنەوە و دەستدرێژی سێکسیان بۆ دەکەن. هەروەها پەڕۆی ڕەش لەسەر ئەو کچانە بەکاردەهێنن کە هێشتا تەمەنیان ٥ ساڵ کەمترە.

ڕەنگە ٣٠ هەزار ئەندامی داعش پەروەردە بکرێن

ئەگەر لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ڕزگارکردنی منداڵانی کامپی هۆل چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە لەم عەقڵیەتە، نەوەیەکی داعش سەرهەڵدەدات کە نەک هەر دەبێتە هەڕەشە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو بۆ سەر جیهان گەورە مەترسی دروست دەبێت. لە کەمپی هۆڵ ٣٠ هەزار منداڵ هەن. ئەمەش بە واتای ٣٠ هەزار ئەندامی داعشە بۆ داهاتوو. پێویستە هەموو جیهان لەوە تێبگات کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە تەنیا ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. خێزانەکانی داعش هاوڵاتی ٤٥ وڵاتن، پێویستی بە ڕێوشوێن و بەرنامەی جددی چارەسەرێک بۆ ژنان و منداڵانی ناو کەمپەکە بدۆزرێتەوە.