نەورۆزی حەلەب: بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەگەشێتەوە

لە ئاهەنگی نەورۆزی حەڵەب ڕاگەیەندرا کە بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەگەشێتەوە.

نەورۆزی حەڵەب

ئاهەنگی نەورۆز لە مەیدانی نەورۆزی شقەیف لە حەلەب بە بەشداریی هەزاران هاووڵاتی بەڕێوە چوو.

لە میانەی ئاهەنگەکەدا، ئەندامی مەجلیسی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، محەمەد شێخۆ وتی: "ئاگری نەورۆز هەمیشە گەشاوەیە، داگیرکەران هەوڵیاندا بیکوژێننەوە. بەڵام بەرخۆدانی گەلی کورد و پاراستنی بوونی ئەوان لەسەر ڕێبازی شەهیدان و بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەم هەوڵانەی شکستی هێنا."

فاتمە ئەلحسینۆ، ئەندامی بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەکانی مەجلیسی سوریای دیموکراتیک قسەی کرد و نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هێزە سەربازییەکان و گەلی کورد و کرد پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "لە مانگی ئاداردا عەفرین داگیرکرا، لەگەڵ ئەوەشدا پشتڕاستی دەکەینەوە کە هەموو ساڵێک ئاگری نەورۆز دەگەشێتەوە و بە هەموو جیهان ڕایدەگەیەنین کە کەس ناتوانێت ئەم گەلە لەناوببات کە خاوەن بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵائۆجالانە و لەسەر بنەمای بەرخۆدان و تێکۆشان دروست بووە.

ئاخین تۆڵهڵدان لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) قسەی کرد و دڵنیایی دا لە بەرفراوانکردنی تێکۆشان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، فۆزا یوسف، قسەی کرد و نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و وتی: "هێزە تاریکەکان و سیستەمی دەسەڵاتدار بە هەموو شێوەیەک دەیانویست بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان لەناوببەن. بەڵام گەل بە بیرۆکەکانی ڕێبەرەکەی تێکۆشانی کرد و و خۆی بە ڕێکخستن کرد، بەمشێوەیە پلانەکانی لەناوبرد."

ئاهەنگەکە بە پێشکەش کردنی بەرهەمی هونەرمەندان بە جۆشەوە درێژەی هەبوو.