'پەکەکه هەموو چەوساوەکان لە دەوڕییەک کۆدەکاتەوە'

فەرماندەیەکی (قەسەدە) عیسمەت شێح حەسەن، ڕایگەیاند که پەکەکه گەیشتووتە ملیۆنان کەس و دەیان هەزار شەڕڤانی هەیە، له هەر چوارلای جیهانەوە کەسی پەروەردە کردووه و ڕایگه یاند:"ڕۆح و هێزی پەکەکه چەوساوەکان لەدەورییەک کۆدەکاتەوە."

عیسمەت شێخ حەسەن، یەکێک لە فەرماندەکانی (قەسەدە) ڕایگەیاند:"با گەلی بندەست بێ هیوا نەبن" و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"باوەڕ و هیوامان بەهێزە، ماف و ناسنامەی خۆمان بەدەست دەهێنین و لە چوار پارچەی کوردستان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین."

یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) عیسمەت شێخ حەسەن بە بۆنەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد. عیسمەت شێخ حەسەن باسی لەوەکرد، کە پەکەکە تەنها بۆ گەلی کورد تێکۆشان ناکات بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش و وتی:"دوژمن وتی ئێمە کوردمان لەناوبرد، لە گۆڕمان ناشت وکۆنکرێتمان بەسەردا کرد، ئیتر ناتوانێ سەرهەڵبداتەوە." بەڵام دەست پێکردنی تێکۆشانی پەکەکە ئەمەی پووچەڵ کردەوە. پەکەکە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد و چ لە کوردستان و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاریی گەورەی ئەنجامدا. ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەبوو."

عیسمەت شێخ حەسەن باسی لەوەشکرد، ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا کوردیان کردبووە ئامرازێکی بازرگانی، و بوونیان بەسەر گەلی کورددا دەسەپاند و وتی:"دەوڵەتی تورک دەستکەوتەکانی گەلی کورد وەک تێک چوونی خۆی دەبینێت، چونکە خۆی لەسەر قڕکردن بنیات ناوە" بەڵام پەکەکە هەموو پلانە قڕکەرییەکانی شکست پێداوە و نەیهێشت بە ئامانجەکەی بگات."

فیداکارییەک لە ناو پەکەکەدا هەیە لە هیچ شوێنێکی تردا نییە

 عیسمەت شێخ حەسەن ڕایگەیاند کە پەکەکە بە چەمکی برایەتی خۆی کاریگەری لەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردووە و دەڵێت :"پەکەکە بووەتە هیوایەک بۆ هەموو گەلانی بندەست، کاتێک مرۆڤ سەرەنج بە شەهیدانی دەستپێکی پەکەکە دەدەن، ئەوکات لە سروشتی ئەم فەلسەفە تێدەگات. یەکەم شەهید لە تورکیا تورکە، یەکەم شەهید لە سوریا عەرەبە، ئەمە یانێ گەل خۆیان لەناو پەکەکەدا بینیەوە، بۆیە گەل لە هەموو شوێنێکەوە بەشداریان لە پەکەکەدا کردووە.لە فەرەنسا، بەلژیکا، ئەڵمانیا، لە زۆر وڵاتی ترەوە کەسانێ دەستیان لەژیانی شەخسی و بنەماڵەیان بەرداوە و هاتوون خوێنی خۆیان لەم خاکەدا ڕشتووە. ئەوانەی بەشداری پەکەکە بوون، ساڵانێک لە شاخ مانەوە. ئەم شێوازە ژیانە خۆی کاریگەری زۆری لە سەر شۆڕشەکانی پێشوودا هەبووە. هیچ فیداکارییەکی لەم شێوەیە تا ئێستا نەبووە. لە هیچ ئایینێکدا شێوازی ژیانێکی لەو شێوەیە نابینرێت مرۆڤەکان لە شاخەکانی کوردستان بێ مەرج، بەبێ چاوەڕێی شتێک بکەن، گیانی خۆیان فیدا کرد. و هێشتا شەڕ دەکەن. ئەمانە دەیسەلمێنێ پەکەکە کاریگەری هەیە."

پەکەکە بەڵێنێکە بیدات جێبەجێ دەکات

 عیسمەت شێخ حەسەن ڕوونی کردەوە، پەکەکە لە چەند کەسێکەوە دەستی پێکرد، گەشەی کرد و بوو بە ملیۆنان کەس، دەیان هەزار شەڕڤانێ هەیە، کەسانێکی لە هەر چوارلای جیهانەوە پەروەردە کردووە و دەڵێت:"هێز و ڕۆحی پەکەکە هەمووان لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە" ئەگەر ئەمڕۆ کورد، ئەرمەن، چەرکەس، عەرەب، تورکمان و گەلانی تر تێدەکۆشن بۆ ئامانجێک، ئەمە دەرئەنجامی تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە، شەهیدان و ڕێبەرایەتی ئەم گەلەیە. با گەل دڵی ئارام بێت و نائومێد نەبێت. بڕوا و هیوامان بەهێزە.  ئێمەی گەلی بندەست ماف و ناسنامەی خۆمان بۆ گەلی چوارپارچەی کوردستان و هەموو گەلی بندەست بەدەست دەهێنین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."