قەسەدە دەستی بەسەر یەکێک لە گەورەترین عەمبارەکانی چەکی داعشدا گرت

قەسەدە ڕایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر گەورەترین عەمباری چەکی داعش دا. ڕاشیگەیاندووە، لە پاش ساڵی ٢٠١٩ و لە دوای شەڕی باغۆز، دەستیان بەسەر گەورەترین کۆگای چەکی داعش دا گرتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەمڕۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا دەستیان بەسەر گەورەترین عەمبارەکانی چەکی چەتەکانی داعشدا گرتووە لە دوای ساڵی ٢٠١٩ەوە.

قەسەدە ڕاشیگەیاندووە، لە هەنگاوێکی وردی چاودێری و هەواڵگریدا توانیویانە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدەن و ئەو چەکانە بۆ شانە شاراوەکانی داعش دابینکرابوو، کە بڕیار بوو بەکاریان بهێنن.

قەسەدە داوای لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەی و هێزە نێونەتەوەیەیکان کردووە، بەرامبەر بەو هەوڵەکان و جموجوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەى داعش و پڕ چەککردنی ئەو چەتانە هۆشیار بن و بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن.

ئەو چەک و فیشەکانەی دەستی بەسەردا گیراوە

١-  چەکی ئای کەی -٧٧ : (٥٨)

٢- چەکی ئێم٧٢ لاو: (١)

٣- تفەنگی  MG٣ : (١)

٤-  دەنگپۆشی چەک: (٨)

٥- نارنجۆکەکانی دەستی: (١٩)

٦-  مەغزەنی چەکی ئەی کەی -٤٧: (٥٩٦)

٧-  مەغزەنی دەمانچە: (٢)

٨-  مەغزەنی چەکی ئێم-١٦: (٢)

٩-  دوربینی شەو: (١)

١٠-  دوربینی ئار پی جی-٧: (١)

١١- ڕەخت: (٣٨)

١٢-  ڕەخت بۆ بەکارهێنان لەناو ئاو و دەریا دا: (٤٠)

١٣ موشەکی ئار پی جی-٧: (٢٠٠)

١٤-  پڕکردنەوەی ئار پی جی-٧: (١٤٩)

١٥- فیشەکی ئەکەی -٤٧ : (١٢٣١٠)

١٦-  فیشەکی بی کەس سی : (٣١٤٠)

١٧ – فیشەکی ئێم ١٦: (٥٤٠٠)

١٨-  فشیەکی  AKS : (٩٠٠)

١٩- فشیەکی چەکی دۆشکای ١٢.٥ : (٧٩)

٢٠- مۆبایل و تەلەفونی نورماڵ بۆ بەکارهێ،انی تەقینەوە: (٣٥٨)

٢١- ئامێری بێتەلی سەربازی: (٥)

٢٢- مینی زەمینی: (٥)

٢٣- ئەو مینانەى بە ئۆتۆمبێلەوە دەلکێنرێن: (١٤)

٢٤- بڕێکی زۆر ماددەی تەقەمەنیی جۆری (تی ئێن تی)، مین و ماددەی دروستکردنی بۆمب و مین".

ژ.ت