قەسەدە: شەش شەڕڤانمان شەهیدبوون

قەسەدە رایگەیاند کە چەتەکانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر ئەکادیمیای پەروەردە لە دێرەزور و لە ئەنجامدا شەش شەڕڤانیان شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، لە هێرشێکی چەتەکانی حکومەتی دیمەشق لە دێرەزور ٦ شەڕڤانیان شەهیدبوون.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێندا کە لە ناوچەکانی ژێر دەستی چەتەکانی حکومەتی دیمەشقەوە ئاراستەکراوە، ئەکادیمیای پەروەردە لە کێڵگەی ئەل عومەری رۆژهەڵاتی دێرەزور کراوەتە ئامانج و شەش شەڕڤانمان شەهیدبوون".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستیە، ئێمە وەڵامی پێویست دەدەینە سەرچاوەی هێرشەکە".

هـ . ب