رێکخراوی نودەم و زانکۆی کۆبانێ دەستیان بە پەروەردەیەکی واتادار کردووە

رێکخراوی نودەم بە پاڵپشتی زانکۆی کۆبانێ دەستی بە پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد.

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم لەلایەن ڕێکخراوی نودەمەوە لە پارکی ڕۆنیوار دەورەیەک بۆ ٣٠ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستی پێکرد، کە ٤٠ ڕۆژ دەخایەنێت لەوێ منداڵان فێری موزیک، وێنەکێشان، وەرزش، خوێندن و نووسین دەکرێن.

 هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ، محەمەد بەرهۆ، ڕایگەیاند، ئامانجیان لەم هەوڵە ئەوەیە کە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە بنێن و وتی:"زانکۆی کۆبانێ بە هاوکاری ڕێکخستنی نودەم و باخچەی ساوایانی ھێڤێ دەستی بە پەروەردەی خوێندن بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردووە. ئێمە دەیانەوێت ئەو منداڵانە هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە بنێن."

بەرهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەدا زۆرێک لەو منداڵانەی کە نەیانتوانیوە قسە بکەن دەستیان بە قسەکردن کردووە و وتی:"ئێستا زۆرێک لە منداڵان دەتوانن قسە بکەن، هەستن، گۆرانی بڵێن، وێنە بکێشن و وەرزش بکەن. مامۆستاکان خۆیان لەم بواراندا شارەزان."

بەرهۆ ئەوەشی وت:"بۆ ئەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێگەیەکی گەورەتریان لە کۆمەڵگادا هەبێت و هیواکانیان بۆ داهاتوو بەهێزتر بن، لەم بوارانەدا بەردەوام دەبن لە هەوەڵەکانیان.

هاوسەرۆکی پەروەردە و مامۆستای بەشی ژیۆلۆژی زانکۆی کۆبانێ، خەزنا براهیم، ڕایگەیاند کە لە سەرەتاوە نیگەران بوون لەوەی منداڵان توانایان هەیە یان نا و وتی، لە کۆمەڵگادا بەو بۆچوونە تۆمەتبار دەکرێن کە ناتوانن هیچ بکەن. بەڵام لەم ماوەیەدا بۆمان دەرکەوت زۆرێک لە منداڵان گەشەیان کردووە، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاری منداڵەکان بکەین بۆ کۆمەڵگاش ڕوون بکەینەوە کە ئەوانیش دەتوانن لە کۆمەڵگادا هەنگاوی پێشکەوتوو بنێن."

هەروەها مامۆستا نەدا عەلی ئاماژەی بەوەدا کە وەک رێکخراوی نودەم ڕاهێنانیان بە 30 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت کردووە وتی:"بیرۆکەکە لەلایەن مامۆستایانی پەروەردەی کوردیەوە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت پەسەندکراوە. ئامانجمان ئەوەیە لەناو ئەو منداڵانەدا چۆن تواناکانیان پەرە پێبدەین و گەشەدانێکی زۆر لەواندا دروست بکەین."