ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە قامیشلۆ پیرۆزکرا

٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کانتۆنی قامیشلۆ بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕێپێوانێکی ڕێکخست.

دانیشتووان بە ئۆتۆمبیلەکانیان لە چوارڕیانی شەهید یوسف گوڵۆوە بەرەو ناوەندی چاند و هونەری محەمەد شێخۆ بەڕێ کەوتن، لەوێش ڕیزی هەڵپەڕکێیان بەست.

جێی ئاماژەیە، سبەی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ بۆ هەمان بۆنە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی ئازادی ئاهەنگێک سازدەکات.

لە ناوچەی تربەسپی یەکێتی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا چالاکیان ئەنجامدا.

دانیشتووان بە ئۆتۆمبیل بە کۆڵانەکاندا گەڕان و لەبەردەم شارەوانی گەل کۆبوونەوە و هەڵپەڕکێیان بەست.

لە دێرک، یەکێتیی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا چالاکیان ئەنجامدا.

کاروانی ئۆتۆمبیلەکان لە کۆڵانەکاندا گەڕان و چوونە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لەوێ مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند، هەروەها لە گۆڕەپانی شەهید بێرەمی ناوچەکە ڕیزی هەڵپەڕکێیان بەست.