شەهیدانی شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەبیرهێنرانەوە

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەی تەل تەمری کانتۆنی حەسەکە یادی ٥٤ شەهیدی شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای کردەوە کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهید بوون.

بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، هیزەکانی ئاسایشی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و شەهیدانی راگەیاندن کە لە مانگەکانی تەمووز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەم لە شوێنی جیاواز شەهید بوون، بە دەیان کەس لە دانیشتوانی تەل تەمر و خانەوادەی ٥٤ شەهید لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان کۆبونەوە.

لە رێورەسمەکەدا فەرهاد جانفەدا یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر قسەی کرد. فەرهاد جانفەدا ئاماژەی بە رۆڵی شەهیدان لە بەدەستهێنانی ژیانێکی شەرەفمەندانە کرد و گوتی، " ئێمە ئەمڕۆ یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە تێکۆشان و پاراستنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕۆڵیان گێڕاوە. ئەو شەهیدانە لە تێکۆشانی لەناوبردنی تیرۆر و ژیانێکی ئارامدا خاوەن ڕۆڵێکی پێشەنگن."

رێورەسمەکە بە خوێندنی هۆنراوە لەبارەی تێکۆشان و فیداکاری شەهیدان لەلایەن نالین یونس ئەندامی ناوەندی کەلتوری ناوچەی تەل تەمر کۆتایی هات.

ف.ق