'سەرچاوەی هێزی یەپەژە پارادایمی ڕێبەرێتییە'

ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رۆهلات عەفرین ئاماژەی بەوەدا سەرچاوەی بەرخۆدان و تێکۆشانی یەپەژە، پارادایمی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رۆهلات عەفرین باسی لەوەکر دیلگرتنی ڕیبەری گەلی کورد بە مانانی دیلگرتنی زمان، کلتور و ناسنامەیە و وتی: "سیستەمی قڕکردن بە پیلانگێڕی قوڵتربووەوە".

ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە) رۆهلات عەفرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئەوەی باسکرد کە ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد لە ڕوی جەستەییەوە بەدیلگیراوە، بەڵام فکر و فەلسەکەی بە جیهاندا بڵاوەبووەتەوە و وتی: "هێرش لەسەر ڕێبەرێتی هێرشە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە دڵیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدایە و فەلسەکەیان لە خۆگرتوە، بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بە ڕێکخستنکردوە، بەمانایەی تر ئەم هێرشە ‌هێرشە لە دژی مرۆڤایەتی. سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەتانی هەژموونخواز ڕێگرن لەبەردەم گەلاندا کە بە کلتور، دەنگ و حورمەتی خۆیانەوە بژین. ئەوەی بەرامبەر ئەمە تێکۆشاوە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە".

'ویستیان بوو ڕێگری تێکۆشانی شوناس بکەن'

رۆهلات عەفرین باسی لەوەکرد لە هەمانکاتدا هێرش لە دژی خواستی ئاشتیانەی گەلی کورد کرا و وتی: "بەم پیلانگێڕییە ویستیان بوو ڕێگری لە تێکۆشانی چاند و زمانی گەلان بکەن و سستەمی قڕکردنیان جێبەجێکرد. پیالانگێڕی نێونەتەوەی پیلانگێڕییە بۆ تواندنەوەی زمان، قڕکردنی چاند و نکۆڵیکردنە".

'شۆڕشی ڕۆژئاوا خۆی سپاردووە بە فەلسەفەی ڕێبەرێتی'

رۆهلات عەفرین سەرنجی خستەسەر ناڕازایەتییەکان بەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەی و وتی: "هەموو ئەوانەی کە ناوی ڕێبەر ئاپۆیان بیست، لە پێناو دۆزی ڕێبەردا تێکۆشانیانکرد، سەرهەڵدانی گەل، هاواردی دایکان، ئەوانەی گڕیان لە جەستەی خۆیان بەردا و لە جیهاندا بوون بەدەنگێک، دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆیان وەک دیلکردنی خۆیان بینی. شۆرشی رۆژئاوا بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشت بەم ئاستە. گەر ئەمڕۆ دەتوانین خۆمان پبارێزین، خۆڕێکخستنمان بەهێزتربکەین ئەوە لەساییەی گرنگی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوەیە. تێکۆشانی ٢٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا بە ڕێبازێک بوو بەرامبەر ستەم و سیستەم سەری دانەنواند و سیستەمی شیکردەوە. ڕێبەر ئاپۆ بنەمایی شۆڕشێکی زۆر بەهێزی لە ڕۆژئاوادا داڕشتەوە. لە هەستی بەهێزی وڵاتپارێزییەوە هەتا بە ڕێکخستنبوونی تەڤگەری ژنان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەپێی فەلسەی تاپۆ هەڵسەنگاندی بۆخۆیکرد".

'یەپەژە بە پارادیمی ڕێبەرێتی شەڕیکرد و گەورەبوو'

رۆهلات عەفرین ئەوەی دەستنیشانکرد یەپەژە بە پارادیمی ڕێبەری گەلی کورد خۆی رێکخست و شەڕی کرد و وتی: "ئەگەر ئازادی نەبێ ژیان نابێ، ئەگەر ڕێکخستن نەبێ پاراستن نابێ. لەم چوارچێوەیەدا یەپەژە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێوانەی تێکۆشان و ژیانی خۆی دیاریکرد. یەپەژە لە تێکۆشانی دژی دەوڵەتی تورک و داعشدا، سەرچاوەی هێزی خۆی لە ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرت. گەر ئەمڕۆ دەتوانین خۆمان بپارێزین ئەوە پەیوەندی بە قوڵبونەوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆوە".

'بە پارێزنامەکانی خۆی پیلانگێڕی تێکشکاند'

لە بەردەوامی قسەکانیدا رۆهلات عەفرین سەرنجی هاویشتە سەر گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی" ترسی هێزە هەژموونخواز و داگیرکارەکان ترسە لە بڵاوبوونەوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ. گۆشەگیری سەخت، ترسە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ. بۆیە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، زمان، چاند و شوناسی گەلی کورد گۆشگیر دەکرێت".

'گەل داوای ئاشتی و دیموکراسی دەکات'

ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە) رۆهلات عەفرین ئاماژەی بەگرنگی هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی سیاسی کورد' کرد و ڕایگەیاند گەل ئازادی و دیموکراسی دەوێت و وتی: "ژن پێشەنگایەتی دەکات. ژن لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا گەیشت بە ئازادی خۆی و ڕزگاری خۆی دۆزییەوە. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی بێوچان ئەنجام دەدرێت. نەک بەتەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو ئەوانەی لە ژێر چەوساندەوە و داگیرکاریدان، هەموویان لەناو تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆدا خۆیان دەبیننەوە، خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن".