بە دیمەن

تەرمی شەڕڤانانی هەرەئە گابار و ڕەشۆ بەخاکسپێردران

تەرمی شەڕڤانانی هەرەئە جودی گابار و جودی ڕەشۆ کە لە چالاکی باسل شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی عەفری و شەهبا بەخاکسپێردران.

شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین جودی گابار و جودی ڕەشۆ کە لەگەڵ سێ هەڤاڵیان بە ناوەکانی چیچەک کۆبانێ و ژیان عەفرین و دڵشێر سەرێکانی لە ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە چالاکی گوندی باسل لە شێراوا شەهیدبوون. پاش سێ مانگ تەرمی شەهیدان جودی گابار و جودی ڕەشۆ گەیشتە دەستی بنەماڵەکانیان.

دانیشتووانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە کاروانێکی ئۆتۆمبیل پێشوازیان لە تەرمی شەڕڤانان جەمیل سلێمان (جودی گابار) و حەمید ڕەشۆ (جودی ڕەشۆ)یان بردە گۆڕستانی شەهیدانی  بەرخۆدانی سەردەم.

لە مەراسیمەکەدا بەناوی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، حەسەن بەرکۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ٥ شەهیدەکە کرد و ڕایگەیاند چالاکییەکەیان بۆ ئێمە نامەی سەرکەوتن بوو، گوتی: "لەسایەی فیداکاریی ئەوان، ئێمە بەرخۆدان دەکەین و تێکۆشان مەزنتر دەکەین، سەدان گەنجی ئێمە شوێنپێی شەهیدان هەڵدەگرن. ئێمەش شوێنی ئەوان دەکەوین و هەرگیز دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرین".

پاشان ئەندامی کۆمیتەی جڤاکی دیموکراتیک، ڕوکەن ئەحمەد ناسنامەی هەردوو شەهیدی خوێندەوە  و ڕادەستی بنەماڵەکانیانی کرد.

پاشان گەنجێکی عەفرینی بەڵێنیدا بچێتە ڕیزەکانی گەریلاوە.

باوکی شەهید جودی گابار، ئەحمەد سلێمان گوتی: "بە چالاکی شەهیدەکانمان سەربەرزین، بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێگەیان بەردەوام بین".

برای شەهید جودی ڕەشۆ، سلێمان ڕەشۆ ڕایگەیاند لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام دەبن.

تەرمی شەهیدان بە درووشـمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.