تەڤدەم سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی شێخمەقسوود کرد

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤدەم) پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی ئەو کەسانە نارد کە لە داڕمانی باڵەخەنەیەکدا لە گەڕەکی شێخمەقسوودی حەلەب گیانیان لەدەستدا.

تەڤدەم لە پەیامەکەیدا دەڵێت؛

" ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە باڵەخانەیەکدا لە گەڕەکی شێخمەقسوودی حەلەب گیانیان لەدەستدا و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. هاوبەشی خۆمان بۆ خانەوادەی قوربانیان دەردەبڕین.

سوپاسی خۆمان پێشکەش بە تیمەکانی رزگاکردن و هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە لەگەڵ دەرفەتی کەم و گەمارۆی سەر گەڕەکەکەیان و گەڕەکەی ئەشرەفیە، بریندارەکانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا رزگار کرد."

ف.ق