تەژەکە- ئە، داوای لە ژنان کرد: ١ی ئایار بڕژێنە گۆڕەپانەکان

تەژەکە-ئە ١ی ئایاری پیرۆز کرد و داوای لە ژنان کرد لەو ڕۆژەدا دژی شەڕ، کۆمەڵکوژی و سەرمایەداری بڕژێنە گۆڕپانەکان.

١ی ئایار

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) سەبارەت بە ١ی ئایار ڕۆژی پشتیوانی، تێکۆشان، یەکێتی کرێکاران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

کەژەکە-ئە، ڕۆژی کرێکارانی جیهانی پیرۆز کرد و وتی: "سیستەمی دەوڵەتداری پیاوسالار، لە سەدەی ٢١ بە زیاتر کردنی یاساکانی، پێشێلکاری کار لەسەر پێکهاتەکان و ژنان دەیەوێت سیستەمی پێشلکاریی و مافخۆری زیاتر بەهێز بکات. سیستەم هەوڵدەدات بە مافخوری ژنان لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دووریان بخاتەوە.

 لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ژنان لە کایەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و جەماوەری، لە ڕووی وەرگرتنی حەقدەست و وەڵامدانەوەی کارەوە یەکسان نابینرێن و ئەوەش خراوەتەڕوو، ژنان لەم بوارەوە بەراوەردەکانی سیستەمیان پوچەڵ کردووتەوە و بە هێزی خۆیانەوە ڕێکخستنی خۆیان بە هێز کردووە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی ژنانی کورد و ڕوانگەی 'ژن، ژیان، ئازادی' کراوە و گوتراوە، "پەرسپکتیڤێک دەخاتە روو کە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک ببێتە بنەمای تێکۆشانی ژنان و سەدەی ٢١ ببێتە سەدەی سەرکەوتنی ژنان، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئەم مانایە دەدات، بۆیە بە بەرفراوانکردنی هەڵمەتەکەمان، بە گردبوونەوە لە دەوری ئازادی ڕێبەرایەتیمان، لە ١ی ئایار، ڕۆژی کرێکارانی جیهان بە کۆبوونەوە لە دەوری ناسنامە،کولتوور و زمانمان، تێکڕا بە سیستەمی سەرمایەداری دژی ژنان دەڵێن 'نا'. بە دروشمی 'ئازادی ڕێبەرایەتیمان ئازادی ئێمەیە'، دژی سیاسەتە قڕکارییەکان دەوەستینەوە و داوا لە هەموو ژنان دەکەین بە ڕەنگ و ئاڵای خۆیانەوە ١ی ئایار بڕژێنە گۆڕەپانەکان."