یەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی ئاشکرا کرد

یەپەگە ناسنامەی ٥ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە شۆڕشێ رۆژئاوادا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی پێنج شەڕڤانیی راگەیاندن.

هەگەپە رایگەیاند، : هاوڕێکانمان ئاگر، ئامانج، سمکۆ، سەرهەڵدان و تۆڵهەڵدان کە بە تێکۆشانیان لەدژی داگیرکەری رەنگ و کارەکتەری بەرخۆدانیان دیاری کرد، بە هەڵوێستی خۆیان بە بڕیارەوە سەرکەوتنی گەورەیان خوڵقاند و شەهید بوون."

هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد کە بەڵێن دەدەن بۆ ئەوەی ببنە شایەنی ئەو میراسەی کە شەهیدان رادەستی ئەوانیان کردووە و بگەنە سەرکەوتن و وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین.

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئاگر هەلەبجە

ناو و پاشناو: محەمەد مەهدی

ناوی دایک و باوک: ئەلوان و مەهدی

شوێن و کاتی شهەیدبوون: ٣ی ئازاری ٢٠١٨

***

ناسناو: ئارمانج کەربۆران

ناو و پاشناو: عەبدولرەحیم ئاکای

ناوی دایک و باوک: حەلیمە و ئەمین

شوێنو مێژووی شەهیدبوون: ٢٥ شوباتی ٢٠١٩

***

ناسناو: سەرهەڵدان ساسۆن

ناو و پاشناو: ئادەم ئیرەم

ناوی دایک و باوک: زینەت و یاسین

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٣ی ئازاری ٢٠٢٠

***

ناسناو: سمکۆ شکاکی

ناو و پاشناو: خەلیل بیلەن

ناوی دایک و باوک: ئالیە و موراد

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٩

***

ناسناو: تۆڵهەڵدان دەروێش

ناو و پاشناو: فورکان سەزگین

ناوی دایک و باوک: حەلیمە و رەمەزان

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩