یەپەگە: شەڕڤان دڵپاک عەفرین شەهید بوو

یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی بەناو دڵپاک عەفرین ئاشکرا کرد، کە لە ١٤ی کانوونی یەکەم بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنەکانی یەپەگە ڕایگەیاند، شەڕڤانێکمان بەناوی دڵپاک عەفرین لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە شاری حەلەب شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

 "هەڤاڵمان دڵپاک عەفرین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خەڵکی عەفرینە و بنەماڵەکەیان بەوە ناسراوە کە لە ڕیزەکانی شۆڕشدا بەشداریەکی چالاکانەیان هەبووە. هەڤاڵ دڵپاک بڕیاری خۆی دەدات بەو هەستە وڵاتپارێزیی و دڵسۆزییەوە لە پێناوی بەهاکانی شۆڕش بڕیاریدا بێتە ڕیزەکانمانەوە. لە بواری ئایدۆلۆژی، سەربازی و ڕێکخستنییەوە بۆ ناسینی هەموو ڕاستییەکان و حەقێقەتی ئازارەکانی گەلەکەمان هەوڵدانێکی بێوێنەی نیشاندا. تاکە خەون و ئامانجی هەڤاڵ دڵپاک ئەوە بوو کە بە هەڵوێستی لەسەر بنەمای ئازادی گەل و خاکەکەمان، بەتایبەتی ڕزگارکردنی شارە داگیرکراوەکانمان، ڕزگار بکرێنەوە و لەگەڵ گەلەکەی بگەڕێتەوە بۆ خاکی ئازادکراوی عەفرین."

بەڕاستی شەهیدبوونی لەناکاوی هەڤاڵ دڵپاک بۆ ئێمە قورس بوو، بەڵام ئێمە وەک هەڤاڵانی ڕایدەگەیەنین کە بە دڵنیاییەوە بە ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکانمان خەون و بەڵێنی شەهیدانمان بەدی دێنین و دەبینە شایەنی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان. پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵ دڵپاک عەفرین و سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین."

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: دڵپاک عەفرین

ناو و پاشناو: دیار سیدۆ

ناوی دایک: هندی

ناوی باوک: هۆریک

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: حەلەب، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣