ئۆپراسیۆن لە کەمپی هۆل لە پێنجەم رۆژدایە

قۆناغی سێهەمی ئۆپراسیۆنی 'ئەمنی و مرۆیی'ی هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە کەمپی هۆل لە دژی چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت لە رۆژی پێنجەمدایە.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا کە بە پێشەنگایەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت، بە پێی دانپێدانانی ئەو چەتانەی لە سێ رۆژی یەکەمدا لە کەمپەکە دەستبەسەرکران، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا.

لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەوە تائێستا ٣١ کەس دەستگیرکراون.

هـ . ب