ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ٩ ی ئاداری وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە، ٩ ی ئاداری وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەبۆنەی بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە گشتاندنێکی بڵاوکردەوە.

گشتاندنەکە وەهایە:

" بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە تەواوی دامەزراوە و فەرمانگە فەرمییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژی شەممە (٩-٣-٢٠٢٤) دەکاتە پشووی فەرمی، بێجگە لەو فەرمانگانەی کە بەهۆی سرووشتی کارەکەیانەوە پێویستە بەردەوام بن و پشووەکە نایانگرێتەوە. ئەم گشتاندنە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".