ئیلهام ئەحمەد بانگەوازیەك لەژنان دەكات: لەگۆڕەپانی سیاسیدا ئاكتیڤتر بن

ئیلهام ئەحمەد بانگەوازی لە پارتی سوریای پێشەرۆژ كرد ئەو رۆڵەی بۆ دیاری كراوە، لەسەری بەردەوام بێت، تا ئەوەی كە پرۆسەی سیاسی لەسوریادا پێشبكەوێت.

ئیلهام ئەحمەد بانگەوازی لە پارتی  سوریای پێشەرۆژ كرد ئەو رۆڵەی بۆ دیاری كراوە، لەسەری بەردەوام بێت، تا ئەوەی كە پرۆسەی سیاسی لەسوریادا پێشبكەوێت. ئیلهام جەختیشی لەوە كردەوە، بەشداری ئاكتیڤ و تایبەتی ژنان لەسیاسەتدا رێگە لەبەردەم هەمیشەیی كردنی ئاشتی و كۆتاهێنان بەشەڕەكان دەكات و لەئەنجامدا زیهنیەتی پیاوسالاردا و دەسەڵاتداریشدا گۆڕانكاری بخۆلقێنن.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك"مەسەدە"، لەكاتی بەشداربوونی لە دووهەمین كۆنگرەی ئەنجوومەنی گشتی ژنانی پارتی سوریای پێشەرۆژدا وتەیەكی پێشكەش كرد.

ئیلهام دامەزراندنی كۆنگرەی لەهەموو ژنانی سوریای پیرۆز كرد و رایگەیاند؛ بێگۆمان ئێمە لەقۆناخێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبین، دەستكەوتی زۆر هەبوو كە ژنان لەسەر ئاستی سوریا و هەرێمەكە دەیانتوانی بەدەستیبهێنن. پارتی پێشەرۆژ بەگوێرەی پێویستی سیاسی، چاندی و كۆمەڵایەتی دامەزراوە. ئامانجێكی سەرەكی ئەم پارتە ئەوەیە كە رەوشی سیاسی لەسوریادا پێشبخات.

ئیلهام ئەحمەد لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا سەرەنجی راكێشایە سەر بەشداربوونی ژنان لەپارتی پێشەرۆژدا و دەڵێت؛ بەشداربوونی ئێوە لە پارتی و وەرگرتنی رۆڵی سەرەكە، خاوەن پێویستیەكی ژیانی و چارەنووسسازە بۆ كۆمەڵگەی سوریا. پارتی سوریای پێشەرۆژ، پارتیەكی سوریایە، ژن لەنێو ئەو پارتەدا دەیانتوانی بگەهێننە ئاستێكی گرنگ لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا.

هاوسەرۆكی مەسەدە، جەختی لەوەشكردەوە كە دەبێ پارتی سوریای پێشەرۆژ ئەو رۆڵەی خۆی بەردەوام بكات. دەبێت ژنان خۆیان بگەیەننە، ژنانی گوند و شاران و ئەوان لەهەموو گۆڕەپانەكانی ژیاندا بەشدار بكەن. ئەم پارتیە دەتوانێت لەسوریا بەرۆڵێكی پێشەنگ، چارەنووسساز و گرنگ قۆناخەكە بەرێوە ببات. بەشداری ژنان لەم پارتەدا بەواتای ئەوەیە كە پارتی سوریای پێشەرۆژ دەتوانێت لەداهاتوودای دیموكراتیك و لامەركەزی بۆ سوریا دامەزرێنێت.

ئیلهام لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا وتیشی؛ بەرپرسیاریەتی گرنگ و مێژوویی دەكەوێتە ئەستۆی ژنان، چونكە پارتی سوریای پێشەرۆژ، ئەركی گۆڕانكاری چاندی و زیهنی و بڵندكردنی ژێرخانی كۆمەڵگە و رزگاربوون لە كاریگەری سیاسەتی پارتی بەعسی گرتووەتە ئەستۆی خۆی. خۆی لەخۆیدا ئەم پارتە خاوەن سیاسەتێكی جیاواز و رێبازێكی دیموكراتیكە. ئەم ژمارە زۆرەی ژنان و بوونیان لەنێو پارتی سوریای پێشەرۆژدا بەواتای ئەوەیە كە ئێوە لەسەر رێگەیەكی راستن.

ف.ق