ئاسایشی ڕۆژئاوا پلانی هەڵاتنی کۆمەڵێک ژنی داعشی پووچەڵ کردەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کەمپی هۆل پلانی هەڵاتنی کۆمەڵێک ژنی چەتەکانی داعشی هەڵوەشاندەوە، چەند کەسێکیان دەستگیر کران و گەڕێندرانەوە بۆ زیندانەکە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ژمارەیەک ژنی چەتەکانی داعش هەوڵی هەڵاتنیان داوە لە کەمپی هۆل، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیر کراون و گەڕێندراونەتەوە زیندانەکە.

لەگەڵ هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جموجۆلی چەتەکانی داعش زیاتر بوو لە ناوچەکە، ژنانی چەتەکانی داعشیش لە کەمپی ئەیوا-ی سەربە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتنە جموجۆڵ، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک لە ژنانی چەتەکانی داعش هەولی هەڵاتنیان دا لە کەمپی هۆل.

'بایج عدوا مەداد' ژنێکی داعشە دانی بەوەدا نا کە لەگەڵ ژمارەیەک ژنی دیکەی چەتەکانی داعش هەولی هەڵاتنیان داوە، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پلانەکەیان پووچەڵ کردونەتەوە و دەستگیریان کردونەتەوە.

ک-ش