ئامانجێکی سەرەکی داگیرکەران پەکخستنی پرۆسەی خوێندنە

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک، بواری پەروەردە و پەکخستنی پرۆسەی خوێندن و خاپورکردنی خوێندنگاکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە. لەم چوارچێوەیەدا بە دەیان هەزار خوێندار بێبەش بوون لە پڕۆسە پەروەردەو فێرکردن.

 بە هۆی هێرشی داگیرکەرانەوە، تا ئێستا ٨١٠ خوێندنگا داخراون و ٨٦ هەزار خوێندکاریش لە پڕۆسەی خوێندن بێبەش بوون.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە هۆی هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکەوە، تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بە ناچاری ئاوارە بوون.

بە سەدان کەسی مەدەنی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە رەشەکوژ کراون کە بە دەیان کەسیان منداڵان. دەوڵەتی تورک کە لە سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان، تاوانی پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدات، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیشی پەخستنی پرۆسەی خوێندن و خاپورکردنی خوێندنگاکانە.

لە رۆژی هێرشەکانەوە واتە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، ٢٠ خوێندنگا لە ئەنجامی بۆردومانەکانەوە، بە تەواوەتی خاپور کراون و ٨١٠ خوێندنگاش داخراون. لە هەر ناوچەیەک کە داگیر کراوە، کەل و پەل و پێداویستییەکانی ناو خوێندنگاکان تاڵان کراون. بە پێی ئامارەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، لە سەرتاسەری ناوچەکە، ٨٦ هەزار خوێندکار بێبەش بوون لە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە.

هەروەها بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچە داگیرکراوەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، لە چوارچێوەی سیاسەتی زۆرەملێی بە تورک-کردندا کەمپینێکی گەورەی ئاسیمیلاسیۆن (بە تورک-کردن و دوورخستنەوە لە رەسانەیەتی خۆی) بەڕێوە دەبرێت.

ز.ش