ئەو رۆژەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى هەژاند؛ ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢

رۆژئاوا کە بچووکترین بەشى کوردستانە لە ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ەوە لەو کۆبانێ-یەوە شۆڕشى رۆژئاواى کردە دیاى بۆ هەموو جیهان.

جۆن رید سۆسیالیست و رۆژنامەوانی ئەمریکی ساڵی ١٩١٧ شایەدیى بۆ شۆرشى ئۆکتۆبەرى رووسیا دا و داتر ئەو شایەتییەى بووە کتێب و بەرهەمێکى هەمیشەى و نەمر. ناوى کتێبەکەى ئەوە بوو "ئەو ١٠ رۆژەى جیهانى هەژاند".

لەو ١٠ رۆژەدا چینى کرێکار سەرکەوتوانە چووە سەر تەختەى مێژوو و حسابى هەزاران ساڵەى خۆى پرسییەوە. سەربارى ئەوەى ئەو قۆناغە هەموو ساتەکانى هەژێنەربوون، بەڵام ١٠ رۆژ بەس بوو بۆ ئەوەى جیهان شۆک بێت.

١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ / ٢٩ى پووشپەڕ، لەلایەن زۆر کەسەوە وەک رۆژێکى ئاسایى سەر دەکرێت، بەڵام ئەوە راستییەکە نییە! ئەگەر مرۆڤ بیەوێت ئەو رۆژە بە رستەیەک پێناسە بکات دەکرێت بڵێت "ئەوەى رۆژى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى هەژاند".

١٩ى تەمووز لە هەموو روویەکەوە مێژوویەکى پڕ لە ئومێد و هیوا بوو.

رۆژئاوا کە بچووکترین بەشى کوردستانە، رۆژی ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ / ٢٩ى پووشپەڕ، لە کۆبانێ – یەوە شۆڕشى رۆژئاواى کردە دیارى بۆ هەموو جیهان. چارەنووسى ٣ ملیۆن کورد کە ساڵەهای ساڵ لە ژێر داگیرکەریى رۆژێمى سوریادا بوون، بە ڕاپەڕینێک ڕووبەڕووی دۆخى چەسپیوی نەتەوە – دەوڵەت بوویەوە و شۆڕشى بەرپاکرد.

بزووتنەوەى بەعس نوێنەرایەتیى نەتەوەپەرستیى عەرەبیى دەکرد و لە کۆتایى ساڵەکانى ١٩٥٠کاندا خۆى بەهێزکرد و بە کودەتاى ساڵی ١٩٦٣ دەسەڵاتى گرتە دەست. حافز ئەسەد کە مۆری خۆى لە نەتەوەپەرستیى عەرەبی و دەسەڵاتى بەعس دابوو، دواى ئەوەی ساڵی ١٩٧١ بە دەنگى گەل بوو بە سەرۆکى دەوڵەت دەستیکرد بە کارکردن و گرتنەبەری چەندین رێگا بۆ جێبەجێکردنى سیاسەتەکانى. ئەو هێز و گروپە و دەستەیانەى لە دژى رژێمەکەى بوون گوشارى خستنە سەریان. ئەسەد دەیخواست لە ناو سنوورى وڵاتەکەدا ناسنامەی سووری بە هەموو کەسێک بدات هەمووان بکاتە سووری و لە رێگەى گوشاریشەوە لەمپەری بۆ بوونی هەموو بەش  و پێکهاتەکانى تری کۆمەڵگە دروستکرد. بەعس ٤٩ ساڵ دەسەڵاتدار بوو. لەو ماوەیەدا هەموو کات گەلی کوردی بە "مەترسییەکى شاراوە" و "مەترسیدارترین پێکهاتە" پێناسە دەکرد و بەپێی ئەو پێناسەیە سیاسەتى خۆى رێکخستبوو.

هەرێمى جزیر لە کۆتایى ساڵانى ١٩٥٠دا و بەهۆى کۆچى کوردانەوە ژمارەى دانیشتوانەکەى ٣٠٠ هەزارى تێپەڕاند. رژێم بڕیاریدا لە هەرێمەکەدا سەرژمێرى بکرێت و لە ئەنجامدا ٢٠٠ هەزار کوردیان کرد بە کەسی بیانی و مافى هاووڵاتیبوونیان لێ زەوتکردن.

سیاسەتێکى لەو جۆرە پەیڕەوکرا، کە ئەو کوردانەى لە هەرێمەکەدا دەژین بەسەرتاسەرى سوریادا بڵاوبکرێنەوە و لە شوێنەکەیاندا عەرەب لە هەرێمەکەیاندا نیشتەجێ بکەن. لەبەر ئەوەش لە هەرێمى کوردان "پشتێنەى عەرەبی"یان دروستکرد. کاتێک کورد لە دژى و سیاسەتە بەرەنگارى و بەرخۆدانى کرد، ئەگەریش کەم بێت، بەڵام رژێمى بەس هەنگاوێک پاشەکشەى کرد.

 رژێم کە نەیتوانى پشتێنەى عەرەبی بە تەواوى جێبەجێ بکات، رۆژ لە دواى رۆژ هەلومەرجی ژیانى بۆ کورد قورس و قورستر دەکرد. چاپ و پەخش و قسەکردن بە کوردی قەدەغەکران. ناوى شوێنە کوردییەکانی کرد بە عەرەبی. رژێمى ساڵی ١٩٦٣ هاوشێوەى کارەکانی پلانى چاکسازیى شەرقی تورکیادا (سیاسەتى تورکیا لە دژى باکووری کوردستان بە ناوى چاکسازیى شەرقی تورکیا) ١٢ خاڵى بۆ پلانەکەى دانان و دەستیکرد بە سیاسەتى پاکتاوکردن و سڕینەوە. یەکێک لە خاڵەکان نیشتەجێکردنى عەرەب بوو لە هەرێمى کوردان.  یەکێکى تریان ئەوەبوو، دانیشتوانى ئەو ناوچەیە بە بێ ناسنامە بهێڵرێنەوە و وەک هاووڵاتى قبوڵ نەکرێن.

 بەعس دەیخواست دەسەڵاتى خۆى لە ئاستى میکرۆ (لە بچووکترین بەش و ئاست و جومگە)دا جێبەجێ بکات. لە نێوان هەر ٢ گوندى کورداندا، گوندێکى عەرەبیى دروستکرد و عەرەبى تیادا نیشەجێکرد و زەویى کوردانى لە کورد سەندەوە و زەوییەکانى دا بە عەرەبەکان، بەڵام ئەو پلانەشیان بە باشی بۆ نەچووە سەر، چونکە لە دژى پلانەکە و رادەستکردنى زەوی و زارەکانیان بەرەنگاری و بەرخۆدانیان کرد. لەبەر ئەوەش رژێم هەنگاوێک پاشەکشەى کرد. رژێم لە بەرامبەر ئەوەدا رۆژ بە رۆژ هەلومەرجی لە کوردان قورستر دەکرد و مافەکانیانى پێشێل و پشتگوێ دەخست.

دواى ئەوە قۆناغەکانى دواتریان زۆرتر لەسەر کورد قورستر کرد.

لە سینەماى عامودێ کوشتارێکیان ئەنجامدا و ٣٠٠ کەس پێکەوە کۆمەڵکوژکران.

دڕەندەییەکانى زیندانى حەسەکە بۆ هەموو کەس روون و ئاشکرا و دیار بوو.

لە ئاداری ١٩٩٣دا، ٦٥ کورد، کە زۆربەیانى کەسانى سیاسى و سیاسەتمەداربوون لە ژوورێکدا سوتێنران. ٦٥ زیندانیى کورد کوژران.

لە ١١ى ئاداری ٢٠٠٤دا لە قامیشلۆ لە دژى گەلی کورد کوشتارێک ئەنجامدرا. کوشتارەکە لە یاریگاى قامیشلۆ روویدا و بۆ ماوەى چەندین رۆژ هێرشکرایە سەر هاووڵاتییانى کورد. بەهۆی ئەو هێرشانەوە ٣٦ کەس ژیانیان لە دەستدا. بەلانیکەمەوە ١٠٠ کەس برینداربوون. هەزار کەس ئەشکەنجەکران. لە دژى ئەو کوشتارەى رژێمی بەعس، کورد پارتى یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە)ی دامەزراند و بەو شێوەیە وەڵامى کوشتارەکەى دایەوە.

کوشتارى قامیشلۆ سەرەتایەک بوو. ئەوە بووە هۆ و بزوێنەری ١٩ى تەمووز و ئەو سەرکوت و سیاسەت و کوشتارە، لە هەناوى ئەو مێژووەدایە.

رۆژئاوا کە بچووکترین بەشی کوردستانە، لە ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ / ٢٩ى پووشپەڕ لە کۆبانێ-یەوە شۆڕشى رۆژئاواى کردە دیارى بۆ جیهان. چارەنووسى ٣ ملیۆن کورد کە لە ژێر داگیرکەریی رژێمى سوریادا بوون، بەو بەرخۆدانە بوو بە شۆڕش.

پێش هەموو شتێک دەبێت مرۆڤ باسى ئەوە بکات، کە سەرەتاى شۆڕشى رۆژئاوا بۆ ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە. ئەو کاتەى کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد سنوورى تێپەڕاند و چووە کۆبانێ. ئەوە سات و خاڵ و بناغەى دەستپێکردنى ئەو شۆڕشەیە. ئۆجالان نزیکەى ٢٠ ساڵ لە رۆژئاوا و سوریا رەنجێکى زۆریدا و بناغەى شۆڕشى لەوێ بونیاتنا. جموجوڵەکان و دەستکەوتەکانى لە ساڵی ٢٠١٢دا بە روونى و ئاشکرا و زەقى دەرکەوتن.