تەرمی شەهید رۆستەم جودی لە شەهبا بەخاک سپێردرا

هاوڵاتیانی عەفرین و شەهیا، تەرمی شەهید رۆستەم جودی شەڕڤانی یەپەگەیان بە مەراسیمێکی شکۆدار لە ناوچەی ئەهرەز بەخاکسپارد. لە مەراسمەکەدا یادی شەهید سیپان و عەفرینیش کرایەوە.

بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی خەڵکی عەفرین و شەهبا، تەرمی شەڕڤانی یەپەگە بەناوی رۆستەم جودی لە نەخۆشخانەی ئاڤرن-ی فافین وەرگیراو و بەرەو گۆرستانی شەهیدانی سەردەم لە ناوچەی ئەهرەز کەوتنەڕێ.

لە گۆرستانەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی خولەکێک وەستان، لە لایەن شەڕڤانانەوە مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو. دواتر بەناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان خەلیل عیسۆ و لەسەر ناوی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک سلێمان جەعفەر وتەیان پێشکەش کرد.

قسەکەران یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیان کردەوە، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و وتیان: "ئەو رەنجەی دەدرێت، رەنجێکە ٤٠ سالی تێپەڕاندووە. هەموو شەهیدانی ئازادی رۆڵەی ئەم گەلەن و دەبێت خۆمان بە خاوەنی رەنج و تێکۆشانیان بزانین".

لە لایەکی دیکەوە لە مەراسیمەکەدا یادی شەهید سیپان ئەڤرین کرایەوە. جەماوەری گەل تەرمی شەڕڤانی یەپەگە رۆستەم جودیان بە دروشم و هەلهەلەوە بەخاک سپارد.

ز.ش