تەقینەوەیەک لە ناوچەى زەرگانی حەسەکە روویدا

لە ناوچەى زرگانی حەسەکە خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى تەقاندەوە.

تەقینەوە خۆکوژییەکە لە کاتژمێر دەورووبەری  ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوودا روویدا. تەقینەوەکە زیانی ماددیی بە ئۆتۆمبێلەکان و دوکانەکانى دەورووبەری تەقینەوەکە گەیاند.

هێزەکانى ئاسایش دەستبەجێ چوونە شوێنى تەقینەوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و رێوشوێنى ئەمنیى بەرفراوانیان گرتەبەر.

ر.م